English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مانگى رابردوو عێراق بە بڕی زیاتر لە حەوت ملیار دۆلار نەوتى فرۆشتووە
2023-03-02 [08:18 AM]

ZNA-هەولێر


لە مانگى شوباتدا عێراق بە بەهاى زیاتر لە حەوت ملیار دۆلارى نەوتى هەناردەکردووە، بڕی ئەو نەوتەى لەو مانگەدا هەناردەکراوە گەیشتووەتە زیاتر لە 92 ملیۆن بەرمیل کە نزیکەى نۆ ملیۆن بەرمیلی لە مانگى کانوونی دووەم کەمترە.

 

وەزارەتى نەوتى عێراق ئامارى بەرایی کۆمپانیاى بەبازاڕکردنى نەوت (سۆمۆ)ى بڵاوکردەوە، لەبارەى بڕى نەوتى هەناردەکراوى مانگى شوباتى رابردوو کە 92 ملیۆن و 255 هەزار و 610 بەرمیل بووە و داهاتەکەشی حەوت ملیار و 81 ملیۆن دۆلار بووە.

 

بەگوێرەى ئامارەکە، بڕى 89 ملیۆن و 140 هەزار و 448 بەرمیل نەوت لە کێڵگەکانى نەوتى ناوەڕاست و باشوورى عێراقەوە هەناردەکراوە. لە کێڵگە نەوتییەکانی کەرکووکیش دوو ملیۆن و 834 هەزار و 393 بەرمیل نەوت بۆ بەندەرى جەیهانى تورکیا هەناردە کراوە. 

 

تێکڕاى نرخى یەک بەرمیل نەوتى فرۆشراو لە مانگى شووباتدا، 76.75 دۆلار بووە و تێکڕاى بڕى رۆژانەى هەناردەکردنى نەوت، سێ ملیۆن و 295 هەزار بەرمیل بووە.

 

ئەوە لەکاتێکدایە بەگوێرەى ئامارەکانى کۆمپانیاى سۆمۆ، مانگى کانوونى دووەمى 2023 عێراق 101 ملیۆن و 245 هەزار و 95 بەرمیل نەوتى هەناردەکردووە، کە هەشت ملیۆن و 989 هەزار و 485 بەرمیل نەوتى زیاتر بووە لە مانگى شوبات و داهاتەکەى لەو مانگەدا حەوت ملیار و 663 ملیۆن و 788 هەزار دۆلار بووە. 





ئەم هەواڵە 160جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad