English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بە گوژمەی 18 ملیار دینار جووتسایدی ئیبراهیم خەلیل - باچیکا لە زاخۆ جێبەجێ دەکرێت
2023-03-02 [08:29 AM]

ZNA-هەولێر



لە كابینەی نۆیەمدا، لەژێر چاودێریی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ژمارەیەك پڕۆژە لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ جێبەجێ كراون. یەكێك لەوانە چاككردنی جووتسایدی ئیبراهیم خەلیل – باچیكا و دابینکردنی ئاوەڕۆ و ئاوڕێژ و کارەبای پڕۆژەکەیە.
 
یوسف بەهجەت، بەڕێوەبەری پڕۆژەکە، بۆ پێگەی فەرمیی حكومەت وردەكاریی زیاتر لەسەر ئەم بابەتە دەخاتە ڕوو و دەڵێت: "ئەم پڕۆژەیە بە گوژمەی زیاتر لە 18 ملیار و 271ملیۆن و 661 هەزار دینار جێبەجێ دەكرێت، تەواوکەری شەقامی سەرەكیی دێرەبوون – ئیبراهیم خەلیل و ئیبراهیم خەلیل- زاخۆیە؛ بە شەقامێكی نێودەوڵەتی هەژمار دەكرێت و دەبێتە ڕێگەی بازرگانیی نێوان هەرێم و عێراق."

گوتیشی: "ڕووبەری پڕۆژەکە 100 هەزار م2 و درێژیی پڕۆژەكە 3.65 کیلۆمەتر و پانیی پڕۆژەكە 33 مەترە؛ ئەم شەقامە ئێستا تاکئاراستەیە، بەڵام دواتر دەبێتە جووتئاراستە و هەر ئاراستەیەک 3 ڕێڕەوە و 3.75 مەتر پانە. پڕۆژەکە دەبێتە هۆی کارئاسانیی ژیانی هاووڵاتییان و بەهێزکردنی جووڵەی بازرگانی و کەمکردنەوەی ئەگەری ڕووداوی لافاو لە ناوچەکەدا".
 





ئەم هەواڵە 199جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad