هەولێر- ZNA
وەزیری گواستنەوە و ژێرخانی يۆنان دەستی لەکارکێشایەوە، بەهۆی پێکدادانی دوو شەمەندەفەر لە شاری لاریسا لە ناوەڕاستی یۆنان، کە دەیان کەس بوونە قوربانی.
ئەمرۆ چوارشەممە 1-3- 2023، کۆستاس کارامانلیس، وەزیری ژێرخان و گواستنەوەی یۆنان رایگەیاند: "هەست دەکەم ئەوە ئەرکی منە کە دەست لەکاربکێشمەوە، وەکو رێزێک بۆ ئەو کەسانەی کە ئازیزانیان لەدەستداوە."
کارامانلیس گوتیشی: "ئەوە راستییە کە ئێمە ئەو سیستەمی شەمەندەفەرەمان لە حکومەتی پێشتووەوە بۆ ماوەتەوە و لەگەڵ سەدەی 21دا ناگونجێت. ئێمە لە سێ ساڵ و نیوی رابردوودا هەموو هەوڵێکمان داوە کەرتەکە باشتر بکەین، بەڵام وادیارە هەوڵەکانمان بەگوێرەی پێویست نەبووە."
شەوی سێشەممە 28-2-2023، لە شاری لاریسا لە ناوەڕاستی یۆنان دوو شەمەندەفەر بە تووندی پێکیاندادا، لە ئەنجامدا لانیکەم 36 کەس گیانیان لەدەستدا و 85 کەسیش بریندار بوون.
ئەم هەواڵە 139جار خوێندراوەتەوە |