ZNA : هەولێر بۆئەوەی کێشت زیاد نەکات و بەو جۆرە بمێنێت کە دەتەوێت و جێگیر ببێت، دەتوانیت چەند گۆڕانکارییەکی سادە و ئاسان لە ژیانی رۆژانەتدا بکەیت کە بە تەندروستی دەتهێڵنەوە. دکتۆر کامەران رەسوڵ ژاژڵەیی پسپۆڕی زانستی خۆراك ئاماژەی بە گرنگترین رێنماییەکان کردوە بۆ دابەزاندنی کێش کە بریتین لەمانە
: یەکەم: شەکر و خوێ و چەوری کەم بکەرەوە لە ژەمەکانتدا
. دووەم: وەرزش بکە هەموو رۆژێك بۆماوەی ٢٠-٣٠ خولەك
. سێیەم: دووربکەوەرەوە لە دڵەڕاوکێ و رەشبینی و غەمباری، گەشبین بە و هیوا و تێڕوانینی باشت هەبێت
. چوارەم: رۆژانە سەوزە و میوەی باش بخۆ
. پێنجەم: زوو زوو خۆت بکێشە بۆئەوەی رێگری لە زیادبوونی کێشت بکەیت.
ئەم هەواڵە 199جار خوێندراوەتەوە |