هەولێر : ZNA گەوهەرێكە لە گەوهەرەكانی دەرمانی سروشتی، هەم بەهاراتەو هەم دەرمانخانەیە. یانسۆنی ئەسترەیی دارێكی هەمیشە سەوزە یان دارێكی بچووكە بە شێوەیەكی نەریتی وەك بەهاراتێك لە خۆراكدا بەكاردەهێنرێت، هەروەها وەك دەرمان
. كاریگەری زۆرباشی هەیە بۆ تەندروستی ئێمە چەندین ماددەی كیمیایی تێدایە وەك ترشی شیكیمیك، كە بەكاردێت بۆ دروستكردنی دەرمانی (تامیفلۆ) كە چارەسەرێكی ئەنفلۆنزایەو چەندین مادەی كیمیاوی تێدایە كە دەیان سوودی هەیە
. سوودە زێڕینەكانی
... 1. بۆ هەوكردنی كۆئەندامی هەناسەدان
. 2. بۆ ئارامكردنەوەی منداڵای ساوا
. 3. دژە هەوكردن بەگشتی
. 4. كەمكردنەوەی ئازارو ئاوسانی ماسولكەو جومگەكان
. 5. بۆ هەوكردنی جومگەكانی ڕۆماتیزمی
. 6. فشاری جەستە كەم دەكاتەوە (كەمكردنەوەی نیشانەكانی خەمۆكی و دڵەڕاوكێ
). 7. خەوتن باشتر دەكات
. 8. هەرسكردن بەرز دەكاتەوە
. 9. دژە ڤایرۆس و دژە بەكتریاو دژە كەڕووە
. 10. پێست تەندروست دەكات
. 11. پەستانی خوێن ڕێكدەخات و سوڕی خوێن باشتر دەكات
. 12. تەندروستی ئێسك باشتر دەكات
. 13. تایبەتمەندی بەرەنگاربوونەوەی شێرپەنجەی هەیە
. دەتوانی (3 – 5) دەنك یانسۆنەكە بخەیتە ناو ئاوێكی زۆر گەرم كەسارد بۆوە ئاوەكە بخۆرەوە ئێواران زۆرباشە دوای عیشا
. زیانەكانی ... 1
. بۆ ئافرەتی دووگیان و شیردەر نابێ
. 2. بۆ منداڵ بە پزیشك بەكارمەهێنە. (د. بەدر قادر سورچی – پسپۆڕی گیادەرمان)
ئەم هەواڵە 211جار خوێندراوەتەوە |