ZNA- هەولێر
لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق بڵاویكردووه‌ته‌وه، له پرۆژه‌یاسای بودجه‌دا پشكی به‌غدای پایته‌خت نزیكه‌ی 3 ترلیۆن دیناره.
عه‌لی حه‌میداوی سه‌رۆكی لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری و ئاوه‌دانكردنه‌وه رایده‌گه‌یه‌نێت، نزیكه‌ی 3 ترلیۆن دینار بۆ پرۆژه‌ی بونیادنانه‌وه‌ی به‌غدای پایته‌خت له پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2023 ته‌رخانكراوه.
حه‌میداوی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، پێویسته بایه‌خی زیاتر به پرۆژه جۆراوجۆره‌كانی پارێزگاكان بدرێت و ئه‌و بودجه‌یه‌ش بۆ به‌غدا دیاریكراوه ستراتیژی وه‌به‌رهێنانی راسته‌قینه‌ی پێ ئه‌نجام ده‌درێت.
ئەم هەواڵە 151جار خوێندراوەتەوە |