ZNA- هەولێر
بیست و شەش ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکا داوا لە حکوومەتی وڵاتەکەیان دەکەن ئەندامانی پەرلەمانی ئێران بخاتە لیستەی گەمارۆکانەوە.
بیست و شەش ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران و سیناتی ئەمریکا لە هەردوو حیزبی دێموکرات و کۆماریخواز، لە نامەیەکدا داوایان لە حکوومەتی جۆ بایدن کردووە 227 کەس لە 229 ئەندامی پەرلەمانی ئێران لە پەیوەندی لەگەڵ سەرکوتی خۆپێشاندانەکانی ئێرانەوە بخاتە لیستەی گەمارۆکانەوە.
ئەم بیست و شەش ئەندامەی کۆنگرێس پێیان وایە ئەندام پەرلەمانەکانی ئێران، بۆ سەرکوت و زیندانیکردن و ئەشکەنجەی هاووڵاتیان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە چوارچیوەیەکی یاسایییان دابین کردووە.
لە نامەکەدا هاتووە کۆماری ئیسلامیی ئێران شەرعییەتی دیموکراتیکی نییە و ئەندامانی پەرلەمانی ئەم وڵاتەش نوێنەرانی دێموکراتیکی خەڵکی ئەم وڵاتە نین.
ئەم هەواڵە 109جار خوێندراوەتەوە |