ZNA-هەولێر
ئەمڕۆ پێنجشەممە 2ی ئاداری 2023، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شارى هەولێر پیشانگەی نێودەوڵەتیی ئۆتۆمۆبێل (AUTO SHOW)ی کردەوە لە گوتەیەکیدا ڕایگەیاند، "زۆر خۆشحاڵبووم ئه‌مڕۆ سه‌ردانی پیشانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی ئۆتۆمبێلم كرد له شاری هه‌ولێر، ده‌مه‌وێت ده‌ستخۆشی له ڕێكخه‌رانی پیشانگه‌كه بكه‌م، كه به‌ڕاستی له ئاستێكی زۆر به‌رز و به‌شێوه‌یه‌كی زۆر جوان و رێك‌وپێك پیشانگه‌كه‌یان ڕێكخستووه". له به‌شێكی دیكەی گوتەکەیدا گوتی: "ئۆتۆمبێلی زۆر جوان له پیشانگه‌كه‌دا نمایش کراون، پێمخۆشه كه ده‌بیستم ئاره‌زوویه‌كی زۆر هه‌یه له هه‌رێمی كوردستان بۆ كڕینی ئه‌م جۆره ئۆتۆمبێلانه، هیوادارم هه‌موو كه‌سێك ببێت به خاوه‌نی ئۆتۆمبێلی خۆی و بگات به ئاواتی خۆی".
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad