ZNA-هەولێر ئابووری
كۆربەندی ئابووری و وهبهرهێنانی كوردستان – ئهڵمانیا دهستیپێكرد
Kurdistan24 ههولێر 27 خولهك

كۆربەندی ئابووری و وهبهرهێنانی كوردستان – ئهڵمانیا دهستیپێكرد
کوردستان ئهڵمانیا كوردستان ئابووری وهبهرهێنان كۆربهند
K24 - ئهڵمانیا:
بە بەشداری ژمارەیەك لە كەسایەتی و بەرپرسانی حكومی و ژوورە بازرگانییەكانی هەرێمی كوردستان و ئەڵمانیا، كۆربەندێكی ئابووری و وهبهرهێنان له نێوان هەرێمی كوردستان و ئەڵمانیا لە بەرلینی پایتەخت دەستی پێكرد و بریاریشە بۆ ماوەی دوو رۆژ بەردەوام بێت.
ئامارنج عەگید نێروەیی، جێگری سەرۆكی كۆمەڵەی دۆستایەتی كوردی – ئەڵمانی كە رێكخەری ئەم كۆربەندەیە لە گوتەی بەخێرهاتندا ئاماژەی بەوەدا، كۆمەڵەی ناوبراو لە چەند مانگی رابردوودا كار بۆ سازدانی ئەم كۆربەرندەی كردووە و ئامانجیشیان ئەوەیە پەیوەندی ئابووری لە نێوان لایەنە ئابوورییەكان و سەرمایەدارانی ئەڵمانیا لەگەل لایەنەكانی هەرێمی كوردستان بەهێزتر بكەن. ئەویش لە رێگەی ئاشناكردنی لایەنە ئەڵمانییەكان بەو كەش و هەوا و سەقامگیرییەی لە هەرێمی كوردستان هەیە.
لەلایەكی دیكەوە، بڕیارە سبەی پێنجشەممەش كۆمەڵەی دۆستایەتی كوردی ئەڵمانی، كە رێكخەی كۆربەندەی ناوبراوە، چەندین دیدار و سەردان و چاوپێكەوتنی دیكەش لە نێوان شاندی هەرێمی كوردستان و ژمارەیەك سیاسەتمەدار و سەرمایەداری ئەڵمانی ئەنجام بدات و، لە هەموو دیدارەكان دا چۆنییەتی بەهێزكردنی پەیوەندییە ئابوورییەكانی هەردوولا تاوتۆی دەكرێن.

ئەم هەواڵە 328جار خوێندراوەتەوە |