ZNA-هەولێر
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2ی ئاداری 2023، به سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجام دا.
یه‌كێك له‌و ته‌وه‌رانه‌ی كه به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسی لێوه‌كراوه، رێككه‌وتنی شنگال بووه. له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: چه‌ند ساڵێكه رێككه‌وتنی شنگال كراوه، چاره‌سه‌رێكی گونجاوه و له سوودی هاوڵاتیانی ده‌ڤه‌ری شنگاله، به‌ڵام هه‌ندێ لایه‌نی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی ئاسته‌نگیان بۆ جێبه‌جێكردنی خاڵه‌كانی رێككه‌وتنه‌كه دروستكردووه و كێشه‌كان به چاره‌سه‌رنه‌كراوی ماونه‌ته‌وه. ئاماژه به‌وه‌شكراوه، "هه‌ندێ لایه‌ن ده‌یانه‌وێت به‌شێوه‌یه‌كی دیكه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م پرسه گرنگه بكه‌ن كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی چه‌قبه‌ستووی بۆ چاره‌سه‌ری و ئاڵۆزی زیاتری لێده‌كه‌وێته‌وه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت له هه‌ڤاڵانی په‌یوه‌ندیدار پێكهات بۆ دیاریكردنی هه‌نگاوه‌كان له ڕوانگه و چوارچێوه‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی ئه‌نجامداروه، له پێناو جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كه به سوودی هاووڵاتیانی شنگال و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی به‌شێكی ئه‌و هه‌موو نه‌هامه‌تی و ناخۆشیانه‌ی كه به‌سه‌ریاندا هاتووه."
بابه‌تی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان یه‌كێكی دیكه بوو له ته‌وه‌ره‌كانی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی، له‌وباره‌وه له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: گفتوگۆی پێویست و تێروته‌سه‌ل له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان كرا و سوربوونی پارتی دووپاتكرایه‌وه له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له واده‌ی دیاریكراودا بۆ ئه‌مه‌ش به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێم به‌گوێره‌ی یاسا ڕۆژی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن دیاریبكات و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ چیتر دواكه‌وتنی ئه‌و پرۆسه گرنگه نین و ئه‌وه‌شی كه ڕوویدا بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی په‌رله‌مان، پارتی له رووی ناچاری له‌گه‌ڵیدابوو بۆ ئه‌وه‌ی بۆشایی یاسایی بۆ ئۆرگانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دروستنه‌بێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هه‌نگاوه‌كانی به‌شی هه‌ڵبژاردنی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتیمان به‌باشزانرا و داوایان لێكرا كه به‌رده‌وامبن له هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌كانیان، هاوكات هه‌ڤاڵانمان له فراكسیۆنی پارتیمان له په‌رله‌مان كاری پێویست بكه‌ن بۆ زه‌مینه خۆشكردنی ڕێككاره یاساییه‌كان و لادانی به‌ربه‌سته‌كان له‌به‌رده‌م پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا."
یه‌كێك دیكه له ته‌وه‌ره‌كانی كۆبوونه‌وه به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه ،سه‌ردان و دانوستانه‌كانی شاندی حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵ بووه بۆ تاوتوێكردنی پرسی بودجه، یاسای نه‌وت، غاز، پرسی پێشمه‌رگه و ڕه‌شنووسی یاسای ئه‌نجوومه‌نی فیدراڵی، كه وه‌كو له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، "گه‌یشتووه‌ته قۆناغێكی باش و له‌هه‌ردوولا تێگه‌یشتن و گه‌یشتن به چاره‌سه‌ری هاوبه‌ش ده‌بینرێت، كۆبوونه‌وه سوپاسی هه‌وڵ و كۆششه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم و شانده‌كه‌ی كرد بۆ ئه‌م بابه‌ته گرنگه."
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه تایبه‌تكرا به پرۆسه‌ی به‌هاناوه‌چوونی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ده‌زگای خێرخوازی بارزانی و هاووڵاتیانی هه‌رێم به‌گشتی له‌كاتی روودانی بومه‌له‌رزه‌كان له وڵاتانی توركیا و سوریا و گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری و هاوكاری بۆ لێقه‌وماوان له هه‌موو روویه‌كه‌وه، كۆبوونه‌وه سوپاس و پێزانینی ده‌ربڕی و ئه‌و هه‌ڵوێست و هه‌نگاوه‌ی حكومه‌ت و ده‌زگای خێرخوازی بارزانی و هاووڵاتیانی كوردستانی به‌رزنرخاند.
ئەم هەواڵە 295جار خوێندراوەتەوە |