ZNA- هەولێر
بەرپرسانی باڵای ئیسرائیل بۆ دانوستان لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران سەردانی واشنتۆن دەکەن.
بەرپرسانی باڵای ئەمریکا و ئیسرائیل بە گۆڤاری ئەکسیوسیان گوتووە، ڕان درمر، وەزیری کاروباری ستراتێژیی ئیسرائیل و زاجی هانگبی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەم وڵاتە، حەفتەی داهاتوو بۆ گفتوگۆ سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران سەردانی واشنتۆن دەکەن.
ئەکسیوس لەسەر زاری بەرپرسێکی ئیسرائیلی نووسیویەتی ئەم دوو بەرپرسە باڵایەی ئیسرائیل هەڵوێستێکی زۆر توندیان بەرانبەر بە ئێران هەیە و ڕێبەرایەتیی سیاسەتەکانی ئیسرائیل لە دژی ئێران لە دەستی ئەواندایە.
ئەو دوو بەرپرسە ئیسرائیلییە لەگەڵ هەریەک لە وەزیری دەرەوە و ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی جۆ بایدن کۆ دەبنەوە.
ئەم هەواڵە 142جار خوێندراوەتەوە |