English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمریکا: خامنەیی و رئیسی رۆحانی دەستیان لە پەرپێدانی چەکی کۆمەڵکوژدا هەبووە
2023-03-02 [04:47 AM]

​ZNA- هەولێر


وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند: ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران و سەرۆککۆماری ئێستا و پێشووی ئەم وڵاتە لە پەرەپێدانی چەکی کۆمەڵکوژ و پشتیوانی لە تیرۆری نێودەوڵەتیدا دەستیان هەبووە.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆیدا، لیستەیەک لە بەرپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێرانی بڵاو کردووەتەوە کە سەردانی خۆیان و بنەماڵەیان بۆ ئەمریکا سنووردار دەکرێ.

لە لیستەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکادا ناوی هەر یەک لە ئایەتوڵلا عەلی خامەنەیی، ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئیران، ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێستای ئێران، حەسەن ڕۆحانی سەرۆککۆماری پێشووی ئێران و محەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەم وڵاتە بەرچاو دەکەوێ.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاندووە ئەو کەسانە بەرپرسانی باڵای حکوومەتیت ئێرانن کە کۆمەڵێک تاوانیان ئەنجام داوە و لەوانەش پەرەپێدانی چەکی کۆمەڵکوژ، پشتیوانی لە تیرۆریستمی نێودەوڵەتی و پێشێلکاریی مافی مرۆڤ.





ئەم هەواڵە 169جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad