ZNA - ههولێر
بانکی ناوەندیی عێراق لە نووسراوێکدا، بڕیارێکی بۆ جێگیرکردنی نرخی دیناری عێراقی بەرامبەربە دۆلاری ئەمریکی دەرکردووە، بهپێی بڕیارهكه کۆمپانیاکانی حەواڵەکردن پابەند کران، یەک دۆلار بە ھەزار و ٣٢٠ دینار حەواڵە بکەن.
لە نووسراوەکەدا ھاتووە "بڕیاردراوە، بەپێی رێنماییەکانی بانکی ناوەندیی عێراق، کۆمپانیاکانی حەواڵەکردن پابەند کراون، لەوەی یەک دۆلار بە ھەزار و ٣٢٠ دینار حەواڵە بکەن".
ئەوەیشی خستووەتەڕوو کە داواکارییەکان بە مەبەستی بەھێزکردنی ئەژمێرەکان لەگەڵ کۆمپانیاکان بەپێی رێنمایەکانی حەواڵەکردنی دەرەکی بۆ ساڵی ٢٠٢٣ وەردەگیرن.
بانکی ناوەندیی عێراق فرۆشتنی یەک دۆلاری ئەمریکی بە ھەزار و ٣٢٠ دینار بۆ بانک و دامەزراوە داراییە نابانکییەکان دیاریی کردووە، بەڵام ئەمڕۆ لە بازاڕەکاندا نرخی یەک دۆلاری ئەمریکی بە ھەزار و ٥٥٧ دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ئەم هەواڵە 166جار خوێندراوەتەوە |