ZNA - ههولێر
ژمارەی ئەو پەنابەرە ئۆکراینیانەی لە دەستپێکی جەنگەوە تا ٢٨ی شوباتی ئەمساڵ چوونەتە ناو خاکی پۆڵەندا، ١٠ ملیۆنی تێپەڕاند.
هێزەکانی پاسەوانی سنووری پۆڵەندا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر، بابەتێکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا ئەوەی وەبیرهێناوەتەوە کە لە دەستپێکی جەنگی رووسیا-ئۆکرایناوە لێشاوێکی گەورەی کۆچ دەستی پێ کردووە.
ئاماژەی بەوەش داوە کە تەنها دوێنێ ٢٠ هەزار و ٢٠٠ کەس لە ئۆکرایناوە هاتوونەتە ناو سنووری پۆڵەندا و هاتووە: "لە دەستپێکی جەنگەوە تا ئێستا ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئۆکرایناوە چوونەتە پۆڵەندا، ١٠ ملیۆن و ١٣٧ هەزار کەس بووە".
هەروەها ئەوەش خراوەتەڕوو کە ژمارەی ئەو هاووڵاتییە ئۆکراینییانەی پۆڵەندایان جێهێشتووە هەشت ملیۆن و ٢٣٢ هەزار کەس بووە.
AA
ئەم هەواڵە 166جار خوێندراوەتەوە |