ZNA - هەولێر
وەزیری بەرگری بەریتانیا ھەموو بژاردەكان لەسەر مێزن، بۆ ئەوەی رێگری لە دەستراگەیشتنی ئێران بە چەكی ئەتۆم بكەین.
بێن والاس وەزیری بەرگری بەریتانیا رۆژی پێنجشەممە ٢ی ئازار رایگەیاند ك ئەگەر گفتوگۆكان بۆ زیندووكردنەوەی رێككەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران شكست بھێنن، بۆ ئەوەی رێگری لە ئێران بكەن بۆ ئەوەی دەستی بە چەكی ئەتۆم رابگات، ھەموو بژاردەكان لەبەردەستن.
بەگوتەی بێن والاس پیتاندنی یۆرانیۆم بە رێژەی نەوەد لەسەد، دەرخەری ئاشتیخوازانە بوونی چالاكییە ئەتۆمییەكانی ئێران نیە.
ئەم هەواڵە 169جار خوێندراوەتەوە |