English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
جامی شای ئیسپانیا.. بەرشەلۆنە لەنێو بێرنابیۆ شکستی بە ڕیاڵ هێنا
2023-03-02 [11:11 AM]

ZNA - هەولێر


لە یاری چوونی قۆناغی پێش کۆتایی جامی شای ئیسپانیا یانەی ڕیاڵ مەدرید لە یاریگای خۆی ڕووبەڕووی یانەی بەرشلۆنە بویەوە.

 

لە ئەنجامدا یانەی بارسای کەتەلۆنی توانی یاریەکە بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە ڕیاڵ مەدرید بباتەوە.

 

لە تایمی یەکەمدا هەردوو یانە هەوڵەکانیان چڕکردەوە بۆ سەر گۆڵی یەکتر، تاکۆ لە خولەکی 26 ئیدێر میلیتاو بە هەڵە لە خۆیان گۆڵێکی لە سوودی بەرشەلۆنە تۆمارکرد.

 

لە تایمی دووەمدا دوای چەندین گوڕانکاری و هەوڵی هەردوولا، بەڵام ئەنجامەکە تا کۆتایی وەک خۆی مایەوە و یاریەکە بەو شێوەیە کۆتاییهات.

 

بڕیارە یاری گەڕانەوە لە 5ی مانگی چوار لە یاریگای کامپ نۆ ئەنجام بدرێت.





ئەم هەواڵە 235جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad