ZNA : هەولێر بەرزبوونەوەی چەوری خوێن زۆرکات بەهۆی نەخۆشییە درێژخایەنەکانەوە یان گرفتی گورچیلەوە روودەدات، لە ئەنجامدا مەترسیی بۆ سەر تەندروستیی دەبێت و لە هەندێک حاڵەتدا ئەگەری توشبوون بە جەڵتە یان مردنی لێدەکەوێتەوە.
ماڵپەڕی سیحەتی لوبنانی لە بابەتێکدا ئاماژەی بە دیارترین هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی چەوری خوێن کردووە لە جەستەدا، ئەوانیش:
یەکەم: قەڵەوی و کێش زۆری.
دووەم: نەخۆشییە درێژخایەنەکان وەک نەخۆشی شەکرە.
سێیەم: نەخۆشی غودە بەتایبەتی غودەی تەمەڵ.
چوارەم:کەمبوونەوەی جوڵە و چالاکییە جەستەییەکان.
پێنجەم: نەخۆشییەکانی گورچیلە.
شەشەم:جگەرەکێشان و خواردنەوە کهولییەکان. حەوتەم:هۆکاری بۆماوەی.
هەشتەم: بەکارهێنانی هەندێک جۆری دەرمان.
نۆیەم: خواردنی خۆراکی ناتەندروست و چەور.
دەیەم: کەمخەوی و گرنگی نەدان بە خواردنەوەی ئاو.
ئەم هەواڵە 517جار خوێندراوەتەوە |