ZNA-هەولێر
دەسەڵاتی دادوەری عێراق فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ چوار بەرپرسی پێشووی عێراق دەرکرد، كه وەزیری پێشووى دارايى و هاوکارە نزیکەکانی سەرۆکوەزیرانی پێشوو، لەگەڵ فەرمانی دەستبەسەرداگرتنی پارەكانيان و تۆمەتبارکردنی بە "ئاسانکاری" بۆ دەستبەسەرداگرتن 2.5 ملیار دۆلار لە دانانی باج.
ئەمڕۆ شەممە 4/3/2023، بەشی لێکۆڵینەوە لە ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراق، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، دوای ده‌ركه‌وتنی به‌ڵگه‌ی نوێ له‌سه‌ر چه‌ند به‌رپرسێكی پێشووی حكومه‌ت، به‌دزینی پاره‌ی باج، دادگای دووه‌می لێكۆڵینه‌وه‌ی كه‌رخ كه‌تایبه‌ته به پرسه‌كانی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی، فه‌رمانی ده‌ستگیركردن و لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ چوار به‌رپرسی باڵای حكومه‌ت ده‌ركرد.
له به‌یاننامه‌كه‌شدا هاتووه، فه‌رمانی ده‌ستگیركردن و لێكۆڵینه‌وه بۆ هه‌یه‌ك له، وه‌زیری پێشووی دارایی و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت و سكرتێری سه‌رۆكی حكومه‌ت و راوێژكاری سیاسی سه‌رۆكی حكومه‌ت، له حكومه‌تی پێشوو ده‌رچوو.
لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردوودا، دەسەڵاتی دادوەری عێراق فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ 5 بەرپرس دەرکرد کە تێوەگلاون لە دۆسیەی به‌تاڵانبردنی پارەی ئەمینداریەتی باج، کە بڕی 3.7 ترلیۆن دینار (2.5 ملیار دۆلار) بوو، کە بە "دزی سەدە" ناسراوە .
دادگای لێکۆڵینەوەی دووەمی کەرخ بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ هەر یەک لە بەڕێوەبەری گشتی دەسەڵاتی گشتی بۆ باج، یاریدەدەرەکەی، سەرپەرشتیاری بەشی دارایی و کۆنتڕۆڵ، بریکاری بەشی دارایی و بەڕێوەبەری بەشی دارایی ده‌ركرد، هەروەها فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ خاوەن کۆمپانیاکانی پەیوەندیدار ده‌ركردووه و دەستبەسەرداگرتنی خۆپارێزیشی لەسەر ئەکاونتەکانی داناوە.
حکومەتی عێراق جەختی لەوە کردەوە کە "بە بەدواداچوونی راستەوخۆ بە هاوکاری ئەنجومەنی باڵای دادوەری و دەسەڵاتدارانی تایبەتمەند لە پرسەکانی دەستپاکی بەردەوامن لە ئۆپەراسیۆنەکان بۆ وەرگرتنەوەی ئەو پارانەی پەیوەستن بەو ئه‌مینداریه‌تی باجەوە کە بە (دزی سەدە) ناسراوە."
بەڵام هێشتا دۆسیەی "دزی سەدە" گومانێكی زۆری دروستكردووه، بەتایبەت دوای ئەوەی دەسەڵاتی دادوەری بە مەرج تۆمەتباری سەرەکی دۆسیەکە، "نور زوهێر"ی ئازادکرد، بە بیانووی ئەوەی بتوانێت پارە دزراوەکە بگەڕێنێتەوە، هه‌روه‌ها باسیش دەکرێت لە ئەنجامی فشارەکانی کوتلە و گروپەکانی پشت دزییەکەوە وڵاتی جێهێشتووه.
ئەم هەواڵە 163جار خوێندراوەتەوە |