English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی شەشەمین ئیڤێنتی تێدێکس نیشتمان لە هەولێر بەڕێوەدەچێت
2023-03-04 [07:54 AM]

ZNA-هەولێر


ئەمڕۆ شەممە 4/3/2023، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، شەشەمین ئیڤێنتی تێدێکس نیشتمان لە هەولێر بەڕێوەدەچێت.

لە چەند رۆژی رابردوودا 150 گەنجی خۆبەخش ئامادەکارییان بۆ بەڕێوەچوونی شەشەمین ئیڤێنتی تێدێکس نیشتمان کردووە، بۆ ئەمساڵ زیاتر له‌ هه‌زار به‌شداربوو گوێ له‌ 14 قسه‌كه‌ری ناوخۆیی و جیهانی ده‌گرن، جگە لە شارەکانی ھەرێمی کوردستان، لە ئەمه‌ریکا و وڵاتانی ئەوروپاشەوە میوانان بەشداری شه‌شه‌مین ئیڤێنتی تێدێكس نیشتمان ده‌كه‌ن.

ئیڤێنتی تێدێكس نیشتمان، وه‌ك ئیڤێنتێكی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر ئاستی جیهان ساڵانە له‌ چه‌ندین وڵات به‌ڕێوه‌ده‌چێت و بیرۆكه‌ و توانا و داهێنانی گه‌نجان و کەسانی دیاری ناو كۆمه‌ڵگه‌ له‌سه‌ر ئاستی بواره‌ جیاوازه‌كان ده‌خاته‌ڕوو.

لە شەشەمین ئیڤێنتی تێدێكس نیشتمان، ژمارەیەک گەنج بیرۆکەکانی خۆیان دەخەنەڕوو، هەروەها کۆمەڵێک گەنجی هەرێمی کوردستان بەرهەمی خۆماڵی نمایش بکەن.





ئەم هەواڵە 208جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad