ZNA - ههولێر
لە سنووری شنگال گۆڕێکی بەکۆمەڵی کوردانی ئێزدی هەڵدەدرێتەوە، بە وتهی شاهێدحاڵانی ناوچەکە، گۆڕەکە 29 تەرمی تێدایە.
ئهمڕۆ حوسێن قائیدی، بەرپرسی نووسینگەی رزگارکردنی کوردانی ئێزدی لە دەستی داعش ئاشكرای كرد، "ئەمڕۆ گۆڕێکی بەکۆمەڵی ئێزدییەکان لەلایەن فەرمانگەی گۆڕە بەکۆمەڵەکانی عێراقەوە هەڵدەدرێتەوە کە لە نێوان گوندی قەنی و رێگەی سەرەکیی شنگالدایە".
حوسێن قائیدی ئاماژەی بەوەکرد، شاهێدحاڵانی ناوچەکە دەڵێن، 29 تەرمی تێدایە، بەڵام تاوەکو هەڵنەدرێتەوە دڵنیا نین لە ژمارەی قوربانییەکان.
تاوەکو ئێستا 83 گۆڕی بەکۆمەڵ لە سنووری شنگال ئاشکراکراون، بەڵام بەشێکی کەمیان هەڵدراونەتەوە و تەرمی 162 قوربانی دەرهێندراون، کە 20ـیان لە رەگەزی مێ و 142ـەکەی دیکە لە رەگەزی نێر بوون.
سهرچاوه: رووداو
ئەم هەواڵە 181جار خوێندراوەتەوە |