ZNA - هه‌ولێر
بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٤ پلە لە پارێزگای ئادیامان باشووری خۆرهه‌ڵاتی توركیا روویدا.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە ماڵپەڕی سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌سات و دۆخه له‌ناكاوه‌كان له توركیا (ئافاد)دا بڵاوکراونەتەوە، بوومەلەرزەکە کاتژمێر ٠٨:٢٧ی بەیانی (بەکاتی ناوخۆی تورکیا) ئەمڕۆ شەممە بە گوڕی ٤،٤ پلە قەزای چەلیکهان سەربە پارێزگای ئادیامان-ی هەژاندووە.
ئەوەش خراوەتەڕوو کە بوومەلەرزەکە لە قوڵایی حەوت کیلۆمەتر روویداوە.
ئەم هەواڵە 118جار خوێندراوەتەوە |