ZNA_ هەولێر گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی چین هۆشداریی دەداتە ئەمریكا و داوا دەکات کە فرۆشتنی چەك بە تایوان رابگرێت و بە زووترین كات ئاڵوگۆڕی سەربازیی خۆی لەگەڵ تایوان كۆتایی پێ بهێنێت.
ئەمڕۆ شەممە، 04-03-2023، تان كێ فێی، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی چین رایگەیاند، "داوا لە ئەمریكا دەكەین هەم فرۆشتنی چەك بە تایوان رابگرێت و هەمیش چیدیكە دەستوەردان لە كاروبار و پرسی تایوان نەكات."
گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی چین گوتویشی: ئەم كارەی ئەمریكا دەستوەردانی راستەوخۆیە لە كاروباری نێوخۆیی چین و بەردەوامیی ئەم جۆرە هەڵسوكەوتانە پەیوەندییەكانی وڵاتەکەی و ئەمریكا بەرەو ئاراستەیەكی خراپ دەبات.
ئەم كاردانەوە تووندە لە وەڵامی ئەوەدا هاتووە كە ئەمریكا بڕیاری داوە بە بڕی نزیكەی 620 ملیۆن دۆلار چەك بە تایوان بفرۆشێت كە تێیاندا مووشەكی فڕۆكەی ئێف 16ش هەن.
ئەم هەواڵە 127جار خوێندراوەتەوە |