ZNA_ هەولێر رۆژی هەینی بانكی نێوده‌وڵه‌تی رایگەیاند، زیانەکانی بوومەلەرزەکەی 6ی شوباتی رابردووه، كه بە گوڕی 7.8 پلەی رێكخته‌ر باکووری سووریای گرتەوە، بە 5.1 ملیار دۆلار مەزەندە ده‌كرێت.
ژان کریستۆف کاریه، بەڕێوەبەری بەشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە بانکی نێودەوڵەتی لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، "ئەم زیانانە زیاتر بووه بۆ گه‌لی سووریا له كاتێكدا گه‌لی سووریا ساڵانێكه به‌هۆی شه‌ڕی ناوخۆوه ده‌ناڵێنێت، هه‌روه‌ها پێشبینی دەکرێت کارەساتەکە ببێتە هۆی دابەزینی چالاکییە ئابوورییەکان و ئەمەش کاریگەری زیاتری لەسەر ئاسۆی گەشەکردن دەبێت.
بانکی نێودەوڵەتی ده‌شڵێت، ده‌كرێت ئەم خەملاندنە راست نه‌بێت، بەهۆی کەمی زانیاری لەسەر دۆخەکە، به‌ڵام هەڵسەنگاندنەکە لە نێوان 2.7 ملیار دۆلارەوە بۆ 7.9 ملیار دۆلارە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئه‌وه‌ش هاتووه، له خه‌مڵاندنه‌كه نیوەی زیانەکان لە پارێزگای حەلەبه، هه‌روه‌ها حەلەب و مەرقەب و کۆبانی، به‌هۆی شه‌ڕیشه‌وه زیانی زۆری پێگه‌یشتووه له‌رابردوو.
به‌هۆی بوومەلەرزەکەی سووریاوە، نزیکەی شەش هەزار کەس گیانیان له‌ده‌ستدا، ملیۆنان کەسیش ئاوارەبوون.
ئەم هەواڵە 166جار خوێندراوەتەوە |