ZNA_ هەولێر بە سەدان خوێندکار لە چەند شارێکی ئێران ژەهراوی بوون، وەزیری پەروەردەی ئێرانیش دەڵێت، دەستیانکردووە بە لێکۆڵینەوە و دواتر ئەنجامەکەی ڕادەگەیێنرێت.
زەهرا شێخی گوتەبێژی لیژنەی تەندروستی پەرلەمانی ئێرانیش رایگەیاند، نزیکەی 800 خوێندکار لە شاری قوم ژەهراوی بوون.
لەلایەکی دیکەوە ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی ئێران بڵاویکردەوە، بەهۆی هەڵمژینی غازەوە 108 کچە خوێندکار گەیەندراونەتە نەخۆشخانە.
هاوکات یوسف نووری وەزیری پەروەردەی ئێران دەڵێت: بەهۆی ئەوەی پەیوەندی بە دامەزراوە جیاوازەکانەوە هەیە، حکومەت بڕیاری داوە کۆبوونەوەیەک لە وەزارەتی ناوخۆ، بە بەشداریی دامەزراوەکانی دیکە بکرێت و ئەنجامەکەی رابگەیێندرێت.
لە ئێستادا رێکارەکانی لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەیانەوێت بگەنە ئەو ئەنجامەی هۆکاری بڵاوبوونەوەی ئەو غازە چییە و ئایا لەخۆوە روویداوە و یاخود بە مەبەست بووە.
ئەم هەواڵە 127جار خوێندراوەتەوە |