ZNA : هەولێر گورچیلەکان یەکێکن لە ئەندامە سەرەکیەکانی جەستە، خوێن لە ژەهرەکان پاکدەکەنەوە و ناتەندروستیان زیانێکی زۆری بۆ تەندروستی هەیە.
هەندێک نیشانە ئاماژەن بۆئەوەی گەرچیلەکانت لە مەترسیدان وەک:
-گۆڕانکاری لە میز و ڕەنگی میزدا.
-تەنگەنەفەسی هۆکارێکی سەرەکی ناتەندروستی گورچیلەکانە چونکە کاتێک ئاو لە سییەکان کۆدەبێتەوە گورچیلەکان ناتوانن بەباشی کاری خۆیان بکەن و دەبێتە هۆی تەنگەنەفەسی.
-ئاوسانی دەست و قاچەکان.
-بێهێزبوونی سەرنج و تێکەڵکردنی یادەوەری.
-بوونی ئازارێکی زۆر لەبەشی خوارەوەی پشتدا.
-ماندوێتی و شەکتی بەردەوام.
-گێژبوون.
-دڵتێکەڵهاتن.
-گرژبوونی جەستە و ماسولکەکان.
-بەردەوام هەستکردن بە سەرما.
ئەم هەواڵە 163جار خوێندراوەتەوە |