ZNA - هەولێر لە یارییەکانی هەفتەی 26ی خولی نایابی ئینگلتەرا یانەی مانچستەر سیتی میوانداری نیۆکاسل یونایتدی کرد.
لە ئەنجامدا سیتیزن توانی یاریەکە بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە نیۆکاسل بباتەوە.
لە تایمی یەکەمدا سیتیزن ئاستێکی بەرزی پێشکەشکرد و لە خولەکی 15 فلیپ فۆدین گۆڵێکی بۆ یانەکەی تۆمارکرد و ئەو تایمە بەو گۆڵە کۆتاییهات.
لە تایمی دووەمدا هەردوو یانە هەوڵەکانیان چڕکردەوە بۆ سەر گۆڵی یەکتر، تاکو بێرناردۆ سیلڤا لە خولەکی 67 گۆڵی دووەمی یانەکەی تۆمارکرد.
بەم سەركەوتنە یانەی مانچستەر سیتی بەکۆکردنەوەی 58 خاڵ لە پلەی دووەمی ڕیزبەندیدایە و نیۆکاسلیش 41 خاڵی هەیە و لە پلەی پێنجەمدایە.
ئەم هەواڵە 202جار خوێندراوەتەوە |