ZNA - هەولێر لە درێژەی یارییەکانی گەڕی 26ی خولی نایابی ئینگلتەرا، یانەی ئارسناڵی پێشەنگ ڕووبەڕووی بورنمۆس بویەوە.
لە ئەنجامدا یانەی ئارسناڵ توانی بە ڕیمۆنتادا بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ یاریەکە بباتەوە.
لە تایمی یەکەمدا و لە خولەکی یەکەم بورنمۆسی میوان لەڕێگەی فلیپ بلینگ توانی تۆڕی گۆڵی ئارسناڵی پێشەنگ بهەژێنێت،
دوای چەندین هەوڵی هەردوولا ئەو تایمە بەو تاکە گۆڵە کۆتاییهات.
لە تایمی دووەمدا و لە خولەکی 57 مارکۆس سینێسی گۆڵێکی تری بۆ بورنمۆسی تۆمارکرد،
دوای ئەو گۆڵە ئارسناڵ خۆی ڕێکخستەوە و لە خولەکی 62 تۆماس پارتی گۆڵی یەکەمی گەنەرزی تۆمارکرد،
دوای چەند گۆڕانکاری هەردوو یانە، ئارسناڵ گۆڵی دووەم و بەرامبەری لەڕێگەی بێن وەیتەوە تۆمارکرد، لە خولەكی 7ی زیادکراوی تایمی دووەمدا نیلسۆن گۆڵی سەرکەوتن و ڕیمۆنتادای ئارسناڵی تۆمارکرد و یاریەکەش بەو ئەنجامە کۆتاییهات.
بەم بردنەوەیە، یانەی ئارسناڵ 63 خاڵی هەیە و پێگەی خۆی لە پێشەنگ بەهێزترکرد و بورنمۆسیش تەنیا 21 خاڵی هەیە.
ئەم هەواڵە 157جار خوێندراوەتەوە |