ZNA - هەولێر یاریەکانی گەڕی 26ی پرێمەرلیگ بەردەوامی هەیە و لە یاریێکی تردا یانەی چێڵسی میوانداری لیدز یونایتدی کرد.
لە ئەنجامدا شین پووشەکانی لەندەن توانیان یاریەکە بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە لیدز ببەنەوە.
تاکە گۆڵی یاریەکەش یاریزان وێسلی فۆفانا لە خولەکی 53دا تۆمارکرد.
لە یاریەکەی تری ئەمشەوی پرێمەرلیگ، یانەی ولڤەرهامپتۆن ڕووبەڕووی یانەی تۆتنهام بویەوە.
ولڤەرهامپتۆنی خاوەن یاریگا توانی یاریەکە بە گۆڵێکی ئاداما تراورێ لە خولەکی 82 بباتەوە و سێ خاڵی گرنگ لە تۆتنهام وەرگرێت.
بەم شێوەیە، یانەی چێڵسی بەکۆکردنەوەی 34 لە پلەی دەیەمی ڕیزبەندی دێت و ولڤەرهامپتۆنیش 27 خاڵی هەیە لە پلەی 13ی دەبینرێت،
یانەی تۆتنهامیش هەر لە پلەی چوارەمدا مایەوە بەکۆکردنەوەی 45 خاڵ.
ئەم هەواڵە 181جار خوێندراوەتەوە |