English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شنگال… چەندین پڕۆژە جێبەجێ دەکرێن
2023-03-04 [06:55 AM]

ZNA-ھەولێر


سەرۆکی لیژنەی خزمەتگوزاری و ئاوەدانیی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، پاش هەوڵێکی زۆری فراکسیۆنی پارتیدیموکراتی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڕیارە چەندین پڕۆژە بۆ شنگال جێبەجێ بکرێن، لەوانەش قەرەبووکردنەوەی خەڵکی شنگال و ھەلی کار بۆ ھاووڵاتییان.

مه‌حما خه‌لیل، سەرۆکی لیژنەی خزمەتگوزاری و ئاوەدانیی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: بەردەوام لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵ لە هەوڵدا بووینە وەک پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ئاساییکردنەوەی ڕەوشی شنگال و ئاوەدانکردنەوەی شنگال، لەو چوارچێوەیەدا بڕیارە چەندین پڕۆژە بۆ دەڤەری شنگال جێبەجێ بکرێن و ڕەوشی شنگال ئاسایی بکرێتەوە.

سەرۆکی لیژنەی خزمەتگوزاری و ئاوەدانیی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق گووتی: چەکی قەرەبوو بەسەر چوار ھەزار زیانلێکەوتووی شنگالدا دابەش دەکرێت و پێنج ھەزار ھەلی کاریش بۆ ھاووڵاتیانی ناوچەکە دەڕەخسێندرێت لەگەڵ چەندین پڕۆژەی خزمەتگوزاری.

ھەروەھا مه‌حما خه‌لیل، سەرۆکی لیژنەی خزمەتگوزاری و ئاوەدانیی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە ھەموو هەوڵێک دەدەین بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی شنگال و گەڕانەوەی خەڵکی ئاوارە بۆ شوێنەکانیان، بەڵام ئاساییکردنەوەی ڕەوشی شنگال گرینگە بۆ گەڕانەوەی خەڵک ڕەوشی شنگال لەو ماوەیە پێشڤەچوونی زۆری بە خۆیەوە بینیوە و چەندین دەستکەوتمان ھەبووە بۆ خەڵکی دەڤەری شنگال.

 

رێباز یونس





ئەم هەواڵە 295جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad