هەولێر – ZNA گۆرانیبێژی ئەمریکی، کایل جاکۆبس، لە ماڵەکەی خۆیدا، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
هاوژینی ئەو هونەرمەندە لە دوای ئەوەی دەنگی تەقەی لە ماڵەوە بیستووە، کە گەیشتە ژووری هاوژینەکەی، بینی کە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
هاوژینی ئەو گۆرانیبێژە کیلی بیکلەرە کە ئەویش بە هەمان شێوەی گۆرانیبێژە و بەم رووداوە تووشی شۆک بووە.
پۆلیس لێکۆڵینەوە لەو رووداوە دەکات و چاوەڕێی ئەنجامی کۆتایی لێکۆڵینەوەن بۆ ئەوەی رایبگەیێنن.
ئەم هەواڵە 100جار خوێندراوەتەوە |