هەولێر – ZNA گۆرانیبێژی سووری، جۆرج وەسوف دوای گیان لەدەستدانی کوڕەکەی، ئامادەکاری بۆ گێڕانی یەکەم کۆنسێرتی دەکات.
ئەو هونەرمەندە بەنیازە یەکەم کۆنسێرتی لە کوەیت بگێڕێت و کۆنسێرتەکە لە 10 ئازاری داهاتوو سازدەکرێت.
هەر لە کۆنسێرتەکەدا هونەرمەند گۆرانیبێژی میسری، بەها سوڵتان بەشدار دەبێت و گۆرانی پێشکەش دەکەن.
بڕیارە لە کۆنسێرەتەکەدا وەسوف گوڵبژێرێک لە بەرهەمەکانی پێشکەش بە هەودارانی بکات، لە کاتێکدا کوڕە کەی وەدیع، کەمتر لە مانگێکە بەهۆی نەشتەرگەری گەدەوە گیانی لەدەستدا..
ئەم هەواڵە 79جار خوێندراوەتەوە |