هەولێر – ZNA هونەرمەندی لوبنانی، راغب عەلامە، کۆنسێرتێک بۆ هەوادارانی لە ئیمارات دەگێڕێت.
کۆنسێرتەکە لە 24 ئەم مانگە لە دوبەی سازدەکرێت و گوڵبژێرێک لە گۆرانییە کۆن ونوێیەکانی پێشکەش دەکات.
کۆنسێرتەکە لە چوارچێوەی گەستێکی هونەری ئە گۆرانیبێژەیە کە لە وڵاتانی عەرەبی و وڵاتانی دیکەی جیهاندا دەیگێڕێت.
لەلایەکی دیکەوە عەلامە بەم دواییە ئاهەنگی 27 ساڵەی ژیانی هاوژینیی لەگەڵ هاوژینەکەی جیهان عەلامە گێڕا.
ئەم هەواڵە 133جار خوێندراوەتەوە |