هەولێر – ZNA 45مین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی قاهیرە لە میسر بەڕێوەدەچێت و ئەو خولە نوێیە لە چوارچێوەی چالاکییەکانی 73یەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی بەرلین لە ئەڵمانیا راگەیێندرا.
بڕیارە فێستیڤاڵی فیلمی قاهیرە لە رۆژانی 15 بۆ 24 شترینی دووەمی ئەمساڵ لە قاهیرەی پایتەختی میسر سازبکرێت.
چالاکییەکانی 73یەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی بەرلین لە رۆژانی 16 بۆ 26 ئەم مانگە لە بەرلینی ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت و 18 فیلم کێبڕکێ بۆ بردنەوەی خەڵاتی ورچی زێڕین دەکەن.
خەڵاتی ورچی زێڕینی شانازی، ئەمساڵ دەبەخشرێتە ستیڤن سپیلبێرگ، ئەکتەری ئەمریکی دەبخشرێت، وەک رێزک لە کار و چالاکییە سینەماییەکانی.
ئەم هەواڵە 109جار خوێندراوەتەوە |