هەولێر – ZNA هونەرمەندی لوبنانی، راغب عەلامە، زنجیرە کۆنسێرتێک بۆ هەوادارانی لە ئەمریکا دەگێڕێت.
یەکەم کۆنسێرتی ئەو هونەرمەندە لە ئەمریکا، لە 4 ئازاری داهاتوو لە شیکاگۆ دەبێت و لە 11 هەمان مانگ کۆنسێرتی دووەمی لە سان دیێگۆی کالیفۆرنیا دەبێت.
بڕیارە ئەو هونەرمەندە لوبنانییە لە کۆنسێرتەکاندا گوڵبژێرێک لە گۆرانییە کۆن ونوێیەکانی پێشکەش دەکات.
لەلایەکی دیکەوە عەلامە بەم دواییە ئاهەنگی 27 ساڵەی ژیانی هاوژینیی لەگەڵ هاوژینەکەی جیهان عەلامە گێڕا.
ئەم هەواڵە 82جار خوێندراوەتەوە |