هەولێر – ZNA فیلمی سینەمایی Disco Boy لە چوارچێوەی چالاکییەکانی 73یەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی بەرلین نمایشکرا کە بە بەرلینانە دەناسرێت.
ستافی کاری فیلمەکە لە نمایشی فیلمەکە ئامادەبوون و بەسەر فەرشی سووری فێستیڤاڵدا تێپەڕین، لەوانەش هەردو ئەکتەری سەرەکی فیلمەکە فرانز رۆجۆسکی مۆر ندیای.
چالاکییەکانی 73یەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی بەرلین لە رۆژانی 16 بۆ 26 ئەم مانگە لە بەرلینی ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت و 18 فیلم کێبڕکێ بۆ بردنەوەی خەڵاتی ورچی زێڕین دەکەن.
خەڵاتی ورچی زێڕینی شانازی، ئەمساڵ دەبەخشرێتە ستیڤن سپیلبێرگ، ئەکتەری ئەمریکی دەبخشرێت، وەک رێزک لە کار و چالاکییە سینەماییەکانی.
ئەم هەواڵە 109جار خوێندراوەتەوە |