English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پێشمەرگە لە بناری چیای قەرەچوغ ئۆپەڕاسیۆنێکی کێوماڵ کردنی ئەنجام دا
2023-03-04 [08:38 AM]

ZNA_ هەولێر


 

بۆ رەواندنەوەی ئەو مەترسیە ئەمنیانەی کە پاشماوەی گروپە تیرۆرستیەکانی داعش لەسەر ناوچەکەو خەڵکی سڤیل دروستیانکردوە، هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان ئۆپەڕاسیۆنێکی کێوماڵکردنی لەو ناوچانە ئەنجامدا، کە گومانی هەبوونی مۆڵگە و شوێنی حەوانەوەی تیرۆرستانی لێ دەکرا، 
ئەمڕۆ ٤ی ئازاری ٢٠٢٣، لیوای ١٤ی پیادەی سەر بەوەزارەتی پێشمەرگە، بەهاوکاری و پاڵپشتی  بەشی سەگەوانی سەر بەوەزارەتی پێشمەرگە ناسراو بە (K9) لەبناری چیای قەرەچوغ  ئۆپەراسیۆنێکی کێوماڵ کردنیان بەسەرکەوتوویی ئەنجامدا. 

لەو ئۆپەراسیۆنەدا، لیوای ١٤ی پیادە، کێوماڵی گوندەکانی (گاوار و خدرجیجە) تاکوو شەقامی مەخمور یان لەبناری چیای قەرەچوغ کرد، ئامانجی ئەو ئۆپەڕاسیۆنە لەناوبردنی مۆڵگە و شوێنی حەوانەوەی تیرۆرستان بوو، هاوکات بەرقرارکردن و سەقامگیرکردنی ئەمنیەت وئاسایشی زیاتری ئەو ناوچانە بوو کە گومانی هەبوونی پاشماوەی چەکدارانی داعشی لێدەکرا.





ئەم هەواڵە 223جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad