هەولێر – ZNA لە لیستی فیلمە کاندیدکراوەکان بۆ خەڵاتی ئۆسکار، فیلمە بایۆگرافییەکان لەبارەی ژیانی کەسانی نێودار، بۆ 22 خەڵاتی ئۆسکاری 2023 کاندیدکراون.
ژمارەی فیلمە بایۆگرافییەکان بۆ خەڵاتی بئۆسکار، ژمارەیان تەنیا چوار فیلمە و لە زۆربەی بەشەکاندا کاندیدی خەڵاتن.
یەکێک لە فیلمەکان، فیلمی Elvisـە کە لەبارەی ژیانی ئیلیڤس پریسلییە، شای میوزیکی رۆک ئاند رۆڵ.
فیلمەکە لە دەرهێنانی دەرهێنەری ئۆسترالی باز لۆرمانە و کاندیدی هەشت خەڵاتی ئۆسکارە، لەوانە خەڵاتی باشترین فیلم، باشترین دەرهێنەر و باشترین ئەکتەر.
ئەم هەواڵە 97جار خوێندراوەتەوە |