هەولێر – ZNA گۆرانیبێژی ناسراوی مەغریبی، بە بڕیاری دادگا لە فەرەنسا، بۆ ماوەی شەش ساڵ زیندانی دەکرێت و تاوانی دەسدرێژی سێکسی خراوەتە پاڵ.
ئەو هونەرمەندە کە ناوبانگییەکی زۆری هەیە، لە 2016 بەمەبەستی سازکردنی کۆنسێرتێک لە فەرەنسا بووە و کچێک بەوە تۆمەتباریکرد کە دەستدرێژی سێکسی لە هوتێلێک لە پاریس کردووەتە سەر و لێیداوە.
ئەو گۆرانیبێژە کە بەم دواییە ژیانی هاوژینی پێکهێناوە، ئەو تۆەمتە رەتدەکاتەوە و داوای پێداچوونەوە بە بڕیارەکە دەکات.
جگە لە شەش زیندانی کردن، لە دوای ئازادکردنیشی بۆی نییە بۆ ماوەی پێنج ساڵ پی بنێتە نێو خاکی فەرەنسا.
ئەو گۆرانیىیژە یەکەمجار نییە تۆمەتی دەستدرێژی سێکسی دەکرێتە سەر، پێشتریش چەند جارێکی دیکەی ئەو تۆمەتەی خراوەتە پاڵ.
ئەم هەواڵە 100جار خوێندراوەتەوە |