هەولێر – ZNA فیلمی سینەمایی The survival of kindness خەڵاتی ورچی زێڕینی بۆ باشترین فیلم لە چوارچێوەی چالاکییەکانی 73یەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی بەرلین بەدەستهێا کە بە بەرلینانە دەناسرێت.
چالاکییەکانی 73یەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی بەرلین لە رۆژانی 16 بۆ 26 ئەم مانگە لە بەرلینی ئەڵمانیا بەڕێوەچوو و 18 فیلم کێبڕکێیان بۆ بردنەوەی خەڵاتی ورچی زێڕین دەکرد.
خەڵاتی ورچی زێڕینی شانازی، ئەمساڵ بەخشرایە ستیڤن سپیلبێرگ، ئەکتەری ئەمریکی، وەک رێزک لە کار و چالاکییە سینەماییەکانی.
ئەم هەواڵە 271جار خوێندراوەتەوە |