هەولێر – ZNA
داهاتی فیلمی ئەنیمەیشن "Puss in Boots: The Last Wish" لە سینەماکانی جیهاندا بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا. ئەم بەرهەمە سینەماییە لە 21ـی کانوونی دووەمی 2023 لە سینەماکاندا بڵاوکرایەوە، داهاتی لە سینەماکانی جیهاندا 442 ملیۆن و 984 هەزار دۆلارە. داهاتی ئەم بەرهەمە لە سینەماکانی ئەمریکای باکوور 173 ملیۆن و 647 هەزار دۆلارە و داهاتی لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا 269 ملیۆن و 337 هەزار دۆلارە. ئەم بەرهەمە بەشی دووەمی "Puss in Boots"یە کە یەکەم بەشی لە 2011 بڵاوکرایەوە و داهاتێکی زۆری لە سینەماکاندا بەدەستهێنا، ئەوکات هەردوو ئەکتەری سینەمایی ئەنتۆنیۆ باندێراس و سەلما عایک رۆڵی سەرەکیان تێیدا گێڕا. کارەکتەری سەرەکی ئەم بەرهەمە ئەنیمەیشنە بۆ یەکەمجار لە بەشی دووەمی فیلمی 'SHREK' دەرکەوت.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad