ZNA - هەولێر لە یارییەکانی گەڕی 23ی خولی پلە یەکی ئەڵمانیا، یانەی بایرن میونشن لە دەرەوەی یاریگای خۆی بوە میوانی یانەی شتوتگارت.
لە ئەنجامدا یانەی باڤاری توانی یارییەکەش بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لێی بباتەوە.
لە تایمی یەکەمدا یاریزانانی بایرن فشارێکی زۆریان خستە سەر گۆڵی یانەی شتوتگارتی خاوەن یاریگا و تا لە خولەکی ٣٩ لە ڕێگەی یاریزان ماتیاس دیلیختەوە گۆڵی یەکەمیان تۆمارکرد و تایمی یەکەم بەو ئەنجامە کۆتاییهات.
لە تایمی دووەمدا بایرن بەردەوامبوو لە هەوڵەکانیان بۆ تۆمارکردنی گۆڵی زیاتر و لە ئەنجامدا چۆپۆ مۆتینگ لە خولەکی ٦٢ گۆڵی دووەم و دڵنیایی بایرنی تۆمارکرد،
دوای ئەوە، یانەی شتوتگارت لەخولەکی88 لەلایەن خوان پێرێیاوە گۆڵێکی تۆمارکرد.
بەم سەركەوتنە، یانەی بایرن میونشن بە کۆکردنەوەی ٤٩ خاڵ پێگەی خۆی لە پێشەنگی ڕیزبەندی خولی بۆندسلیگای بەهێزتر کرد و ستوتگاردیش بە کۆکردنەوەی ١٩ خاڵ لە پلەی 16 دایە.
ئەم هەواڵە 175جار خوێندراوەتەوە |