ZNA-هەولێر ئەمڕۆ یەکشەممە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 85 دۆلار و 83 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەى زیاتر لە دۆلارێک دابەزینى بەخۆیەوە بینیوە.
بەپێی داتاکانی، بازاڕی جیهانی نەوت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی لەمڕۆدا بە 79 دۆلار و 68 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و نرخەکەى بەراورد بە دوێنێ زیاتر لە دوو دۆلار بەرزبوەتەوە.
بەهۆی بڵاوبونەوەی کۆرۆنا لە چین کە ناوەندێکی کاری گەورەی کۆمپانیا گەورەکانی جیهانە نرخی نەوت روی لە دابەزین کرد و لە کاتێکدا پێشتر پێشبینی دەکرا لە وەرزی زستانی ئەمساڵدا بەهای سوتەمەنی بەهۆی دۆخی ئەوروپاوە زۆر بەرز ببێتەوە.
نرخی نەوت لە دوای شەڕی روسیا و ئۆکرانیا بەردەوام نرخەکەی بەرز و نزم دەکات و ماوەی رابردوش چین ئەو رێکارانەی بۆ کەمکردنەوەی مەترسیەکانی کۆرۆنا گرتوبویە بەر هەڵیان دەوەشێنێتەوە ئەوەش کاریگەری بەسەر بازاڕی نەوتەوە هەیە.
هاوکات بەپێی دوایین زانیارییەکان ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە پرۆژە یاسای بودجەی ئەمساڵدا نرخی نەوتی لە نێوان 80 بۆ 85 دۆلار خەمڵاندووە.
ئەم هەواڵە 115جار خوێندراوەتەوە |