ZNA - هەولێر لە یاریێکی بەهێزی هەفتەی 26ی خولی فەرەنسا، یانەی پاریس سان جێرمان لە یاریگای خۆیدا میوانداری یانەی نانتی کرد.
لە ئەنجامدا پاریس توانی یاریەکە بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ یاریەکەی بردەوە.
لە تایمی یەکەمدا و لە خولەکی 12 و 17بەدوو گۆڵی لیۆنێل میسی و جۆین هاگام بەهەڵە لە خۆیان تۆمارکرد،
دوو گۆڵەکەی نانتیش لۆدۆڤیچ و ئیگناتیۆس تۆمارکرد.
لە تایمی دووەمدا و لە خولەکەکانی 60 و 92 دانێلۆ و کیلیان مباپێ دوو گۆڵی تریان بۆ پاریس تۆمارکرد و سێ خاڵیان بۆ یانەکە بەدەستهێنا.
بەم سەركەوتنە، یانەی پاریس بە کۆکردنەوەی 63 خاڵ پێگەی خۆی لە پێشەنگ بەهێزترکرد و نانتیش 28 خاڵی هەیە و لە پلەی 13 دایە.
ئەم هەواڵە 166جار خوێندراوەتەوە |