|
ZNA-هەولێر
ئەمڕۆ یەک شەممە 5- 3- 2023
کەش/ ئاسمان ساماڵ پەڵەهەور دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک.
پلەکانی گەرما / نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوی رۆژی پێشوو.
خێراى با / 10 – 20 کم/س.
ئاراستەی با / باکورى خۆرئاوا
مەوداى بینین / 8 - 10 کم
پلەکانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە.
سبەی دوو شەممە 6- 3- 2023
کەش/ ئاسمان هەورى تەواو بۆ نیمچە هەور دەبێت لە گەڵ بارینى نمە باران کە هەندێ جار هەورە بروسکەشى لە گەڵ دەبێت لە ناوچە شاخاویەکانى هەولێر و ڕاپەڕین و ڕۆژهەڵاتى هەرێم و گەرمیان و کەرکووک , هەروەها خێرایی با چالاک دەبێت و هاتنى شەپۆلێکى تۆز و خۆڵى مام ناوەند بەتایبەت بۆ شارى دهۆک و هەولێر و ناوچەکانى دەور و بەر و گەرمیان.
پلەکانی گەرما / بەرز دەبێتەوە لە تۆمارکراوی رۆژی پێشوو بە (1-2) پلە
خێراى با / 20 – 40 کم/س دەبێت جگە لە شارى دهۆک کە خێرایی با لەوێ لە نێوان (10-20) کم/س.
ئاراستەی با / باشورى خۆرئاوا
مەوداى بینین / 6 - 8 کم وە لە کاتى تۆز و خۆڵ (3-4) کم/س
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 23
سلێمانی : 21
دهۆک : 21
کەرکوک : 27
هەڵەبجە : 22
زاخۆ : 23
سۆران :21
گەرمیان : 27
بەشى پێشبینى کەش و هەوا
2023/03/05
ئەم هەواڵە 130جار خوێندراوەتەوە |