هەولێر - ZNA
به‌یانی ئه‌مڕۆ هاووڵاتییه‌ك له شه‌قامی كورانی شاری هه‌ولێر له‌لایه‌ن ماڵه خه‌زوورانییه‌وه كوژرا و پۆلیسیش ده‌ڵێت، "رووداوه‌كه له‌سه‌ر كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی بووه".
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 5-3-2023، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكرد، به‌یانی ئه‌مڕۆ تیمه‌كانیان له بوونی رووداوێكی كوشتن له شه‌قامی كورانی هه‌ولێر ئاگاداركرانه‌وه.
له‌باره‌ی هۆكاری روودانی رووداوه‌كه، پۆلیسی هه‌ولێر ده‌ڵێت، "ئه‌و هاووڵاتییه له‌لایه‌ن كوڕێكی خه‌زوورییه‌وه كوژراوه و رووداوه‌كه له‌سه‌ر كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی بووه".
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی پۆلیسی هه‌ولێر، ئه‌و هاووڵاتییه‌ی كوژراوه ناوی (ش.ع.ق.)ـه، ته‌مه‌نی 42 ساڵه و خاوه‌نی پێنج منداڵه.
پۆلیسی هه‌ولێر ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، "لەکاتی ئێستادا هێزەکانی پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن بۆ ئەوەی بکەری تاوانەکە دەستگیر بکەن و پەڕاوی لێکۆڵینەوەش ڕێکخراوە بۆ ئەوەی ڕێڕەوی یاسایی بەرامبەر تۆمەتبار بگیرێتە بەر."
ئەم هەواڵە 184جار خوێندراوەتەوە |