هەولێر ZNA گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر دەلێت ئەمڕۆ ڕێکەوتی (٥-٣-٢٠٢٣)، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاگادار کرانەوە بەبوونی ڕووداوێکی کوشتن لە شەقامی کوران، دەست بەجێ تیمێکی لێکۆڵەر لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر گەشتنە شوێنی ڕووداو و دەست بە لێکۆڵینەوە کرا.
مقەدەم هۆگر عەزیز گەتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە ئاژانسی هەوالی زاگرۆسی راگەیاند لەلێکۆڵینەوەکان دەرکەوت کە هاوڵاتییەک بەناوی (شوان عمر قادر) تەمەن (٤٢) ساڵ، خاوەنی (٥) منداڵە، لەلایەن کوڕێکی خەزوریەوە کوژراوە لەسەر کێشەی کۆمەڵاییەتی.
هۆگر عەزیز گوتیشی لەکاتی ئێستادا هێزەکانی پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن بۆ ئەوەی بکەری تاوانەکە دەستگیر بکەن وە پەڕاوی لێکۆڵینەوەش ڕێکخراوە بۆ ئەوەی ڕێڕەوی یاسایی بەرامبەر تۆمەتبار بگیرێتە بەر.
ئەم هەواڵە 373جار خوێندراوەتەوە |