ZNA- هەولێر
رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان داوا لە وڵاتان دەکات پەنەبەرانی بوومەلەرزە لێدراوی سووریا وەربگرن.
رێکخراوی کۆچبەرانی نێودەوڵەتیی سەر بە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمیساریای باڵای ئەم رێکراوەیە بۆ کاروباری پەنبەران لە داخوازییەکی هاوبەشدا رایانگەیاندووە ئەو پەناخوازە سووریانەی هەتا ئێستا تورکیایان بە پەناگەیەکی ئەمن زانیوە، ئێستا به هۆی بوومەلەرزەکەی ئەم دواییە ماڵ و حاڵی خۆیان لەدەست داوە و تووشی ناخۆشی و کۆچڕەوێکی دیکە بوونەتەوە .
سەرۆکی کۆمسیاریای پەنابەران داوای لە وڵاتان کردووە ئەم پەنابەرانە وەربگرن و بە پەلە بیانگوێزنەوە.
رۆژی رابردوو ٨٩ کەس لەو پەنابەر سوورییانەی به هۆی زویلەرزەوە لە تورکیا دەرچووبوون گەیشتنە مەدرید.
ئەم هەواڵە 151جار خوێندراوەتەوە |