ZNA - هەولێر
به‌هۆی باهۆز و زریانەکانەوە کە ژماره‌یه‌كی زۆر له ویلایه‌ته‌كانی ئەمریکای گرتووه‌ته‌وه، 10 کەس گیانیان لەدەست دا و ملیۆنێک کەسیش بێ کارەبا بوون.
بەهۆی زریان و رەشەباەوە 10 کەس لە ئەمریکا گیانیان لەدەستدا، بەشێوەیەک لە ویلایەتی ئالاباما سێ کەس بەهۆی ئه‌وه‌ی دره‌ختیان له ئه‌نجامی ره‌شه‌بای به‌هێز به‌سه‌ردا كه‌وتووه، گیانیان له‌ده‌ستداوه. هاوكات لە میسیسیپی کەسێک بەهۆی ئه‌وه‌ی دره‌ختێك كه‌وتووه‌ته سه‌ر ئۆتۆمبیله‌كه‌ی گیانی لەدەستداوه.
له لایه‌كی دیكه‌وه لە ویلایەتی ئارکانساس، دوای ئه‌وه‌ی بارانی زۆر باریوه کەسێک لافاو بردوویه‌تی، لە ویلایەتی تێنسی دیسان به‌هۆی كه‌وتنی دره‌خت به‌سه‌ریاندا دوو کەس گیانیان لەدەستداوه. هاوكات لە سێ شارۆچكه‌ی ویلایەتی کێنتاکی سێ کەس به‌هۆی زریانه‌وه گیانیان لەدەستدا.
لە کاتێکدا فه‌رمانگه‌ی نیشتمانیی کەش و هەوای ئەمریکا بڵاویكرده‌وه، ئه‌و ره‌شه‌با به‌هێزه‌ی بە "مێژوویی" ناوبردووه و تەواوی وڵاتەکەی کەوتووەتە ژێر كاریگه‌رییه‌وه و خێراییه‌كه‌ی دەگاتە 128 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێک دا. هاوکات هەر بەهۆی نالەباری کەش و هەوا و خێرایی ئاستی با زیاتر لە ملیۆنیک کەس لە ئەمریکا بێ کارەبا بوون و دەیان کەسی دیکەش بۆ شوێنی ئارام گواستراونەتەوە.
ئەم هەواڵە 130جار خوێندراوەتەوە |