English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شەپۆلێكی تۆز و خۆڵ چەند شوێنێكی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە
2023-03-05 [02:43 AM]

ZNA-هەولێر


كەشی پێشبینیكراوی 24 كاتژمێری داهاتووی شارەكانی هەرێمی كوردستان بڵاوكرایەوەو ئاسمان هەوری تەواو بۆ نیمچە هەور دەبێت لە گەڵ بارینی نمە باران كە هەندێ جار هەورە بروسكەشی لە گەڵ دەبێت لە ناوچە شاخاوییەكانی هەولێر و ڕاپەڕین و ڕۆژهەڵاتی هەرێم و گەرمیان و كەركووك .

سبەی دوو شەممە 6- 3- 2023


كەش/ ئاسمان هەوری تەواو بۆ نیمچە هەور دەبێت لە گەڵ بارینی نمە باران كە هەندێ جار هەورە بروسكەشی لە گەڵ دەبێت لە ناوچە شاخاوییەكانی هەولێر و ڕاپەڕین و ڕۆژهەڵاتی هەرێم و گەرمیان و كەركووك , هەروەها خێرایی با چالاك دەبێت و هاتنی شەپۆلێكی تۆز و خۆڵی مام ناوەند بەتایبەت بۆ شاری دهۆك و هەولێر و ناوچەكانی دەور و بەر و گەرمیان. 
پلەكانی گەرما / بەرز دەبێتەوە لە تۆماركراوی رۆژی پێشوو بە (1-2) پلە
خێرای با / 20 – 40 كم/س دەبێت جگە لە شاری دهۆك كە خێرایی با لەوێ لە نێوان (10-20) كم/س. 
ئاراستەی با / باشوری خۆرئاوا
مەودای بینین / 6 - 8 كم وە لە كاتی تۆز و خۆڵ (3-4) كم/س
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی 
هەولێر : 23 
سلێمانی : 21
دهۆك : 21 
كەركوك : 27
هەڵەبجە : 22
زاخۆ : 23
سۆران :21
گەرمیان : 27


 بەشی پێشبینی كەش و هەوا
 





ئەم هەواڵە 172جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad