English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پڕۆژەی هەژماری من هەلی کاری زیاتر بۆ هاووڵاتییان دەڕەخسێنێت
2023-03-05 [03:45 AM]

ZNA_ هەولێر


شێوازی پێدانی مووچە گۆڕانکاریی بەسەردا دێت، خزمەتگوزاریی پارەدانی دیجیتاڵی و هەژماری من، هەنگاوێکی نوێی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانە بۆ بەئەلیکترۆنیکردنی کاروبارەکانی حکومەت.
 
دەستپێشخەری هەژماری من، کە لەلایەن مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە ڕاگەیاندرا، کۆمەڵێک سوودی بۆ هاووڵاتییان و ئابووریی هەرێمی کوردستان دەبێت، سوودەکانی ئەمانەن:

بۆ هاووڵاتییان:
ئاسانکاری و سەلامەتی هەژمارەکان، پێدانی مووچە بەشێوەیەکی ڕێکوپێک و لەکاتی خۆیدا بەبێ نۆرەگرتن، کەمکردنەوەی مەترسیی دزینی مووچە و پاشەکەوت.
 
بۆ بەرهەمە داراییەکان:
دروستکردنی داهاتی زیادە لە دانانی پارەی نەختینەیی ناکارا لە پاشەکەوتدا، کڕینی کاڵا یان پارەدان بە خەرجییە کەسییەکان لەڕێی قەرزی ئاسانەوە، باشتربوونی ڕۆشنبیری دارایی.
 
بۆ پارەدانی دیجیتاڵی:
پارەدان بۆ کڕینی کاڵا و خزمەتگوزارییە ئۆنلایینەکان بە بەکارهێنانی کارتی بانکی، توانای حەواڵە لەنێوان هەژمارە جیاوازەکان لەڕێی کارتی مۆبایل/ ئینتەرنێت، وەرگرتنی حەواڵەی نێودەوڵەتی بێ ئەوەی پێویست بکات سەردانی نووسینگەی ئاڵوگۆڕی دراو بکەیت.
 
بۆ ئابووریی هەرێمی کوردستان:
زیادبوونی بەرهەمی ناوخۆیی، بەهۆی بەشداریکردنی هاووڵاتییان لە کەرتی بانکیدا، زیادبوونی خەرجیی بەکاربەران بەهۆی زیادبوونی قەرزی تاکەکەسی، رەخساندنی هەلی کار لە کەرتی بانکی، کەمکردنەوەی پشتبەستن بە مامەڵەی کاش، زیادکردنی کارایی حکومەت و شەفافییەت، سەرهەڵدانی پارەدانی دیجیتاڵی بۆ خزمەتگوزارییە گشتییەکان.

ئەم هەنگاوانەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەیە کە زۆرینەی کاروبارەکانی حکومەت بکرێنە ئەلیکترۆنی و ڕۆتینی دامودەزگاکان کەمبکرێنەوە، ئەمەش لەپێناو کارئاسانی بۆ هاووڵاتییان.
 
فەرمانگەی میدیا و زانیاری
٥ـی ئاداری ٢٠٢٣





ئەم هەواڵە 247جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad